ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە لای دادگای ڕەسافەیە و بەپێی مادەی 406 لە سزادانی عێراقی بڕیاری بۆ دەرچووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، ” دوای ته‌واوبونی رێكاره‌ یاسایه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ دۆسیه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانى حەشدی شەعبی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس وهاوڕێكانى و وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌و ڕوداوه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ دۆناڵد تره‌مپ ده‌ركردووە”.

لە دۆسیەی دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ، نوێنەری باڵیۆزخانەی ئێرانیشی تێدایە لە بەغداد، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقیش دەڵێت، ” به‌دواداچونه‌كانی نوێنه‌ری یاسایی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غداد بۆ كه‌یسه‌كه‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی داواكارانی گشتی عێراق، سنوردار و به‌پێی یاسا و بۆ زانینی رێكاره‌كانی دادگا و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كه‌یسه‌ بووه”.

دەرچونی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لە عێراقەوە دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دادی ئێرانیش بڕیاری دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپی دەرکردبوو، وەک وەزارەتی دادی ئێران ئاماژەی پێکردووە، ئەوان پۆلیسی ئینتەرپوڵیشیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بلباو ڕیاڵی لە جامی سوپەر کردە دەرەوە و بەرانبەر بارسا یاری کۆتایی دەکات

بابەتی دواتر

لە بازاڕی ڕەشدا لە ئێران ڤاکسینی کۆرۆنا دەفرۆشرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماتەمینی لە عێراق راگەیەندرا

لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماتەمینی گشتی لە عێراق راگەیەندرا. بەپێی…
Total
0
Share