هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح دەستپێشخەرییەكی نوێ دەخاتە بەردەم ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، لە دەستپێشخەرییەكەدا هاتووە، چێوەی هەماهەنگی ئامادەیە محەمەد شیاع سودانی بگۆڕێت بۆ كاندیدێكی دیكە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، ئەو وادەیەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دیاریكردبوو بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح دەستپێشخەرییەكی نوێ دەخاتە بەردەم ڕێبەری ڕەوتی سەدر كە چێوەی هەماهەنگی ئامادەیە سودانی بگۆڕێت بۆ كاندیدێكی دیكە.
ئاماژە بەوەشكراوە، چێوەی هەماهەنگی چەند كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید دەكەن و موقتەدا سەدر دەتوانێت ڕەزامەندی لەسەر یەكێك لەو كاندیدانە بدات كە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاندیدیان دەكات.