لە سلێمانی دوو ژن بەهۆی موبەڕیدەوە سووتان

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە گەڕەكی خەبات دوو ژن ویستوویانە بە دەبە ئاو بكەنە موبەڕیدەكەیانەوە، بەڵام بەنزین بووە و بەهۆیەوە گڕیگرتووە و سووتاون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی خەبات لە شاری سلێمانی دوو ژن ویستوویانە بە دەبە ئاو بكەنە موبەڕیدەكەیانەوە و نەیانزانیووە كە دەبەكە بەنزین بووە و بەهۆیەوە سووتاون.

ئاشكرایكرد، یەكێكیان تەمەنی 25 ساڵە و ئەوەی دیكەیان تەمەنی 30 ساڵە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سووتاوی لە شاری سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
Total
0
Share