بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکە خزمەتی خەڵک بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکە کە خزمەتی خەڵك بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.

پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و یەکێتی تێیدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share