دەوامی ناوەندەکانی خوێندن لە ناوچەیەک دوادەخرێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، رایگەیاند، دەوامی ناوەندەکانی خوێندن کاتژمێرێک دوادەخرێت.

نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور، رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ ژێر سفر لە بەیانیاندا، و دوای راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارەزوور بڕیاردرا یەک کاتژمێر دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری قەزای شارەزوور دوابخرێت بۆ هەردوو رۆژانی 4 و 5ی کانوونی دووەمی 2026.

دەشڵێت، دەوامی بەیانیان لەو دوو رۆژەدا کاتژمێر 9:00 دەستپێدەکات و دەوامی نیوەڕوان لەکاتی خۆیدا کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن

هاتوچۆی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “شەقامەکان موڵکی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاکەکەسی بەکاربهێنرێن”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share