ڕاوێژكاری كازمی مەترسییەك لەسەر دۆخی دارایی عێراق ئاشكرادەكات

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە جێبەجێكردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو كارەساتی یاسایی ڕوودەدات، بەو پێیەی لە یاساكەدا باس لە خەرجكردنی بودجە بۆ یەك ساڵە كراوە نەك زیاتر.

موزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە جێبەجێكردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی دەوڵەتدا بە ڕوونی باسی لە خەرجكردنی بودجە بۆ یەك ساڵ كردووە بۆ ساڵی داهاتوو كارەساتی یاسایی ڕوودەدات چونكە دەبێتە دوو ساڵ كە بودجە پەسەند نەكراوە و بەوەش كارەساتی یاسایی ڕوودەدات .

ئاشكرایكرد، دوای 2022 عێراق دەچێتە ناو قەیرانێكی سیاسی و یاسادانانەوە ئەویش بەهۆی پەسەندنەكردنی یاسای بودجەی گشتی وڵاتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەگەر کاسیمێرۆ بڕوات ڕیاڵ مەدرید پلانی چی دەبێت؟

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: بەرزەپرد و ئەندەرپاسێك دروستدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share