ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی عێراق كرا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە داواكانی وەزارەتی نەوتی عێراق و چەند پێشنیازێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بابەتی خانەنشینیی پلەتایبەت و پلە باڵاكان لە یاسای چاكسازیی تاوتوێكران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچووە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی حكومەت كراوە و پوختەی سەردانی شاندی سەربازیی هەرێم بۆ بەریتانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا داوا ناڕەواكانی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوت و گاز و ڕێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراون.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تایبەت بووە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێكی تایبەت بە جێبەجێكردنی بابەتی خانەنشینیی پلە تایبەت و پلە باڵاكان لە یاسای چاكسازیدا.

بابەتی پێشتر

مان یونایتد لە شەش جەمسەرەوە هێرشی دەستپێکرد

بابەتی دواتر

مامۆستایان ئاگاداردەكرێنەوە<br>تایبەت بە وادەی پەیوەندیكردنیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share