هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی ئەنچیلۆتی-یان دەستنیشانکرد

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بەفەرمی ئاشکرایانکرد، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕێککەوتنی لەگەڵیاندا کردووە و هاوینی 2024 پەیوەندییان پێوەدەکات.

لەئێستادا میدیاکانی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید مشتومڕیان لەسەر جێگرەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە دروستکردووە، زۆرینەی هاندەرانیش داوا دەکەن ئەو ئەرکە بە چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری بایەر لیڤەرکوزن بدرێت.

ڕۆژنامەکانی “مارکا و ئەی ئێس” لیستێکیان لە هەشت ڕاهێنەر بڵاوکردووەتەوە، پێیانوایە بەهێزترین کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەری “مێرەنگی”، پێکهاتوون لە: چابی ئەلۆنسۆ، ڕائول، یۆرگن کلۆپ، زێدان، مۆرینیۆ، ئەلڤارۆ ئاربێلوا، جولیان ناگیلسمان، یواکیم لۆوڤ.

لە ڕاپرسییەکاندا و بەدەنگی زۆرینە، مەدریدێستا چابی ئەلۆنسۆ-یان بە شایستە زانیوە، کە لە پێسوودا یاریزانی یانەکە بووە و شارەزای بەها کۆمەڵایەتییەکانی مەدریدە.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێکی نوێ لەسەر زەوی دەڕوات و بە ئاسمانیشدا دەفرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک یەکبخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ (23) یاریزانی ناوێت !

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆ داوای دەستبەرداربوونی 23 یاریزانی لە ئیدارەی یانەکەی کردووە. ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی لەزاری…
Total
0
Share