تا ئێستا مباپی داهاتووی یەكلایی نەبۆتەوە

تا ئێستا كیلیان مباپی نازانێت پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بكات یان لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كیلیان مباپی بڕیاریداوە لەدوای تەواو بوونی یارییەكانی ئەم وەرزە، داهاتووی خۆی یەكلایی بكاتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەكانی بۆ كڕینی مباپی بەردەوامەو دەیەوێت بۆ شەش وەرز و بە موچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ بیباتە ڕیزەكانییەوە.

پاریسیش ئامادەیە زۆرترین موچەی ساڵانە بداتە مباپی لە پێناو مانەوەی لە پاریس بۆ ماوەی دوو وەرزی تر.

بە پێی ڕاگەیاندنەكانی فەڕەنسا بێت، تا ئێستا مباپی نازانێت چی دەكات و خۆی پێ یەكلایی نەكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

فاتی گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی چارەسەری پێكانەكەی

بابەتی دواتر

تاڵیبان كەسی دووەمی بزوتنەوەكەی كردە سەرۆك وەزیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێیمار چۆڵی ناکات

نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی پاریس سان جێرمان خۆی بە هۆکاری کێشەکانی پاریس نازانێت و ئامادەش نییە…
Total
0
Share