شوان محەمەد: تەیف سامییش نازانێت کەی مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک و تەنانەت تەیف سامییش نازانێت کەی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆران دەنێردرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کەس ناتوانێت پێشبینی بکات ئایا لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا یان پاش تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت، بڕیار لە ناردنی مووچە دەدرێت.

وتیشی، هەموو ئاراستەکان بۆ ئەوەن، کە بابەتی مووچە چارەسەربێت و هەردوولا بگەنە رێککەوتن، کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەکان بنێردرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share