تەنها نوکتەبوو.. ئیلۆن مەسک لە کڕینی “مانچستەر یونایتد” پەشیمانبووەوە

ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی، سەبارەت بەو تویتەی کە ڕایگەیاندبوو یانەی مانچستەر یونایتد دەکڕێت دەڵێت، “تەنها نوکتە بوو”.

دوای ئەوەی یەکێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر پرسیار لە مەسک دەکات سەبارەت بەوەی بەڕاستی دەیەوێت یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بکڕێت؟ مەسک لە وەڵامدا دەڵێت، “نا، ئەوە تەنیا نوکتەیەک بووە، بەنیاز نییە هیچ یانەیەکی وەرزشی بکڕێت”.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەبارەی تویتەکانی ئیلۆن مەسکەوە دەڵێت، “ئەو ملیاردێرە جیهانییە مێژوویەکی هەیە لە تویتە ناڕاستەکانی کە دەڵێت بۆ گاڵتە وتوویەتی”.

یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکە لە بەناوبانگترین یانەکانی جیهان و تا ئێستا 20 جار ناسناوی خولی ئینگلیزیی بردووە، سێ جاریش ناسناوی خولی چامپیۆنز لیگی بردووە.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت جارێكی تر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share