زوها حەدید و باوکی و چیرۆکی شامپۆکە

زوها حەدید بە منداڵی و محەمەد حەدیدی باوكی لە تافی لاوێتیدا كە ئەو كاتە بەڕێوەبەری كۆمپانیای ڕۆنی ڕووەكی بووە لە بەغداد.

مێژووی وێنەكان دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوو. باوكی زوها هاوكاتی بەرهەمهێنانی ڕۆنی چێشتلێنان، پەرەی بە كارەكەی داوە و شامپۆی قاپشتنی دروستكردووە، لەسەر ناوی كچەكەی ناوی شامپۆكەی ناوە “زوها”، بەڵام دواتر لەناو خەڵكدا وشەكە گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە و بە “زاهی” گۆكراوە و بڵاوبووەتەوە و تا ئێستاش بەو ناوەوە ناودەبرێت.

زوها حەدید ساڵی 1950 لە بەغداد لەدایكبووە و ساڵی 2016 لە مەیامی گیانیلەدەستدا. بیركاری و تەلارسازیی تەواوكردووە، لە چەندین زانكۆی ئەوروپا و ئەمریكا مامۆستای كۆلێژی ئەندازیاری بووە و براوەی ژمارەیەك خەڵاتی جیهانییە.

زوها 950 پڕۆژەی لە 44 وڵاتدا جێبەجێكردووە، لە تەلارسازیدا جێدەستی بە چەندین ناوەند و شوێنی دیاری جیهانەوە دیارە، لەوانە وێستگەی گشتیی ئاگركوژێنەوە لە ئەڵمانیا، مۆزەخانەی هونەری ئیتاڵی لە ڕۆما، مۆزەخانەی سینسیاتی لە ئەمریكا، پردی ئەبوزەبی و ناوەندی لەندەن بۆ یارییە دەریاییەكان و چەندین پڕۆژەی تری كەلتووری و زانستی.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی: با ناکۆکییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیران نەبن

بابەتی دواتر

پەروەردە و توندوتیژیی دژی ژنان پرسی کۆبوونەوەی ئەمجارەی پەرلەمان دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و دەیان كەس گڕە بردوونی و براونەتە نەخۆشخانە. دەستەی كەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، پلەكانی…
Total
0
Share