دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ لەبارەی داواکاریی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدراڵییەوە بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی بڕیاردەدات.

باسیان لەوەش كردووە، ڕێکاری ئەمنیی توند بۆ پاراستنی کۆبوونەوەکەش گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ھەر ڕووداوێکی نەخوازراو، ھێزی ئەمنی تایبەتیش دانراوە بۆ پاراستنی دادوەرەکان لەکاتی چوونە دەرەوەیان لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکە.

پێشتر، جگە لە موقتەدا سەدر، ژمارەیەك پەرلەمانتار بە فەرمی داواکارییان بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزکردبووەوە، بە پاساوی ئەوەی ئەنجومەنەكە شکستیھێناوە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

بابەتی پێشتر

لە بنەڕەتدا فەڵەستینییە.. باڵیۆزێکی ئێران هەڕەشەی کوشتن لە باڵیۆزێکی ئیسرائیل دەکات

بابەتی دواتر

تەنها نوکتەبوو.. ئیلۆن مەسک لە کڕینی "مانچستەر یونایتد" پەشیمانبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و ئەسەد كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبووەوە و چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد. دوای ئەوەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share