لە ناوچەیەكی كوردستان داوای دروستكردنی هێز دەكرێت

هێزێكی كۆماندۆی كوردستان لە كاتی كێوماڵكردنی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمدا

پەرلەمانتارێكی عێراق داوادەكات هێزێكی تایبەت بە ناوچەی حەمرین دروستبكرێت و ئەركی پاراستنی دانیشتووانی ناوچەكە بێت.

موزڕ كەرەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات بۆ بەرگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان لە ناوچەكانی حەوزی حەمرین بە تایبەت لە گوڵاڵە و شێخ باوە و دەوروبەریان، هێزێكی ئەمنی پێكبهێنرێت.

دانیشتووانی ئەو ناوچانە ژمارەیان زیاتر لە 100 هەزار كەسە و كەرەوی دەڵێت، پلانەكە دەدەن بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی پەسەندیبكات و “بە پێكهێنانی هێزێكی لەو جۆرە، ئارامی بۆ ناوچەكانی حەوزی حەمرین دەگەڕێتەوە و رێگری لە كردەوە تیرۆریستییەكانی شانە نووستووەكانی تیرۆر دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share