بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە ئه‌ردۆغان و زیلینسكی كۆببنەوە و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش تیایدا بەشداربێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، بڵاویكردەوە، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، بگاته كیێڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
باسی لەوەشكردووە، بڕیارە سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان دوای سەردانەكەی بۆ ئۆكرانیا بچێتە توركیا.
پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان بەشداریی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بوو كە لە ئیستانبوڵ واژووکرا.