کۆمکاری عەرەبی لەسەر بارودۆخی فەڵەستین و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە

وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

موهەنەد عەکلوک، نوێنەرەی هەمیشەیی فەڵەستین لە کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، “یاداشتێک پێشکەشکراوە کە داواکاریی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نائاسای ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە دەکات لە زووترین کاتدا”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ڕۆژی چوارشەممە، کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی نائاسای ئەنجام دەدات بۆ تاوتوێکردنی ئەو بارودۆخەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دروستبووە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا: دایك و باوكی هاوژینەكەم لە غەززە گیریانخواردووە

بابەتی دواتر

لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share