هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق ئاشكرادەكرێت و بۆ جێبەجێنەكردنی بەندەكانی وەرقەی “سپی” چاكسازیی دەگەڕێندرێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، “عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق نیگەران بووە لە نەبوونی هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی وەرەقەی سپی چاکسازی لە ئابوریی عێراقدا لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا پەسەندکرا”.
باسیانلەوەشكردووە،”عەلاوی بە کازمی وتووە بێزاربووە لە کۆتایی نەهێنان بە گەندەڵی و مامەڵەکردن بە کەرتی بانکی و زیادبوونی دۆسیەکانی گەندەڵی لەو بوارەدا”.
هەربەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان،”پێش کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، مستەفا کازمی بەجیا لەگەڵ وەزیری دارایی کۆبووەتەوە و هەوڵیداوە پەشیمانی بکاتەوە لە بڕیارەکەی بەڵام ناوبراو ڕازی نەبووە بە داواکەی و سوور بووە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی”.
دوای دەستلەكاركێشانەوەكەش، مستەفا کازمی، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی ڕاسپاردوە بۆ شوێنگرتنەوەی بەشێوەیەکی کاتی.