ئالکاراز: قورسە بەو ئاستەی ئێستاوە بەردەوام بم

ئه‌ستێره‌ی لاوی ئیسپانی، کارلۆس ئالکاراز به‌ قورسی ده‌زانێت به‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ بگرێت که‌ له‌ بواری تێنسی سه‌رزه‌ویدا ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ میانی به‌شداریکردنی له ‌پاڵه‌وانێتی سێنسیناتی، ئالکاراز به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاند، ” بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم پارێزگاری له‌ ئاستی خۆم بکه‌م هه‌موو یارییه‌ک به‌ ئاڵنگاری ده‌بینم، من له‌ ڕیزبه‌ندیی چواره‌می یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کاندام، پاڵێوراویشم بۆ ناسناوی سێنسیناتی، له‌به‌رئه‌وه‌ قورسه‌ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو فشاره‌ بگرم.”

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ده‌مه‌وێت باشترین ئاست پێشکه‌ش بکه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌مان ئاستی پێشووم له‌ یاریگا لمینه‌کان و له‌ مه‌یامی دووباره‌ بکه‌مه‌وه‌، پارێزگاریکردنم له‌و ئاسته‌ی ئێستا بۆ من ئاڵنگارییه‌کی گه‌وره‌یه‌.”

ئالکارازی ئیسپانی به‌ ئاستێکی به‌رزه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌، وه‌ک جێنشینی ڕافائێل نادالی هاونیشتیمانی وه‌سف ده‌کرێت، له‌ ڕیزبه‌ندیی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌کاندا بۆ پله‌ی چواره‌م سه‌رکه‌وتووه‌.

بابەتی پێشتر

هاوڕێیه‌کی کریستیانۆ نهێنیی ئه‌تله‌تیکۆی ئاشکرا کرد

بابەتی دواتر

پێکانی کانتی، چێڵسی و فه‌ره‌نسای شۆک کردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی یارییەکانی ئەمشەوی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی گرنگ ئەنجامدەدرێن.…
Total
0
Share