(ڤیدیۆ) سیتی به‌ دوو گۆڵی هالاند یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی پریمه‌رلیگی تۆمار کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی یه‌که‌مین یاریی وه‌رزی 2022/2023ی خولی نایابی ئینگلته‌رای به‌رامبه‌ر وێستهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئەمشه‌و یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی یه‌که‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئۆڵیمپی له‌نده‌ن بووه‌ میوانی یانه‌ی وێستهام یونایتد، یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سیتیزنس” له‌ خوله‌که‌کانی 36، 65 له‌لایه‌ن ئێرلینگ هالانده‌وه‌ تۆمارکران، که‌ یه‌که‌مین یاریی فه‌رمیی خولی ئینگلته‌رایه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی به‌کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ به ‌شێوه‌یه‌کی کاتیی له ‌پله‌ی پێنجه‌مدا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

هەپەگە 39 سەربازی توركیای كوشت

بابەتی دواتر

سەرایا قودس: ئەوەی كردوومانە بەشێكی كەمی توانای مووشەكیمانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئارسیناڵ و ئیڤەرتۆن یاریی لوتکە…
Total
0
Share