بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی: بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێكدا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا دەڵێت، “هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان”.

لە پەیامەكەیدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیكردووەتەوە لەوەی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنیان و دەڵێت، “بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان”.

دەقی پەیامەكە:-

بەڕێزان سەرۆك، سەركردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم ئەم یادە ببێتە هاندەرێك بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و كاری پێكەوەیی لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن ببێتە هەوێنی كاركردنمان و بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان.

هەر شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

16/8/2022

بابەتی پێشتر

ئیدارەی پاریس لۆمەی نێیمار و مباپی دەكات

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: ئەو هێزەی هاتووە خۆمان داوامانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، بەڵام گرفتەكانی بەردەمی چارەسەرنەكراون

له‌گه‌ڵ ئەوەی واده‌ی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه‌ ‏دیاریكراوه‌، به‌ڵام تائێستا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كانى كۆمسیۆن…
Total
0
Share