پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند كە دزییان لە ماڵێك كردبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە دزیان لێکراوە، مەفرەزەکانی نووسینگەی تاوانی ڕزگاری بەدواداچون و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوو توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامدابوو”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.