دوو مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کران

دوو مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی هێزەکانی سوپای تورکیا کران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پەیجی دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022، کاتژمێر 13:50، دوو مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کراون، ئەو سەربازگەیە هێزەکانی سوپای تورکیا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە مووشەکەکان لەناو سەربازگەکە کەوتووەتەوە خوارەوە، مووشەکەکەی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتووەتە خوارەوە.

سەبارەت بە زیانەکان دژەتیرۆر ڕایگەیاندووە، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوە و داوادەكەن مووچەی مانگی 12 دابەشبكرێت

مانگرتووانی سلێمانی وەرگرتنی چارەسەریان رەتكردەوە و داوادەكەن مووچەی مانگی 12 دابەشبكرێت مانگرتووانی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، سوپاسی…
Total
0
Share