کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە بەرزتردەبنەوە، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت، لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەش بەردەوام دەبێت.