ترەمپ ڤیزای لۆتەریی ئەمریکای راگرت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤیزای لۆتەری (گرین کارد)ـی ئەمریکای راگرت.

کریستی نۆوێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، لەژێر رێنمایی دۆناڵد ترەمپ، پلانی ڤیزای لۆتەری راگیرا و هۆکارەکەشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی، “دڵنیاببنەوە لەوەی چیتر ئەمریکییەکان زیانیان پێناگات بەهۆی هێرشی کۆچبەرەکانەوە”.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێک هەڕەشەی راگرتنی هاتنی کۆچبەرانی کردبوو بۆ ئەمریکا، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەم ماوەیەی رابردوودا، لەناو ئەمریکادا چەند کردەوەیەکی توندوتیژی ئەنجامدران کە زۆرینەی ئەنجامدەران، کۆچبەر بوون.

ڤیزای لۆتەری، ساڵانە ئەمریکا پێشکەشی سەدان هەزار کەسی لە سەرانسەری جیهان [چەند وڵاتێکی دیاریکراو و لەنێویاندا عێراق] دەکرد؛ هەر کەسێک خوازیاری پێدانی مافی پەنابەریی لە ئەمریکا هەبووایە، فۆرمی ڤیزاکەی پڕدەکردەوە و پاش ماوەیەک، ناوی دەیان هەزار کەس دەگەڕایەوە و دەیانتوانی لەو وڵاتە، مافی پەنابەری وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share