(ڤیدیۆ) دێربیی له‌نده‌ن به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی نایابی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی 2022/2023، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر تۆتنهام یه‌کسان بوو.

ئەمشه‌و یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی دووه‌می خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمه‌رلیگ”، یانەی چێڵسی له‌ یاریگای “ستامفۆرد بریج” میوانداریی تۆتنهامی هاوسێی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “بلوز” له‌ خوله‌که‌کانی 19، 77 له‌لایه‌ن کالیدۆ کۆلیبالی و ڕیس جه‌یمسه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی “سپێرز” له‌ خوله‌که‌کانی 68، 90 له‌لایه‌ن پیێر ئیمێل هۆیبێرگ و هاری که‌ینه‌وه‌ تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکه‌، تۆتنهام به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “پریمه‌رلیگ” سه‌رکه‌وت، یانه‌ی چێڵسی ڕکابه‌ریشی به‌ چوار خاڵ و جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مدا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین دەستیپێكردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ پێشکەشی میلان کراوە

فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە، وەرزی داهاتوو پشت بەتواناکانی نابەسترێت. ڕۆژنامەی “توتۆ…
زیاتر ببینە

ڤاڵڤێردی لە یەک ئەگەردا سزا دەدرێت

بەهۆی بەشەڕهاتنی لەگەڵ ئەلێکس باینا-ی یاریزانی ڤیاریاڵ، فیدریکۆ ڤالڤێردیی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی سزادانی لەسەرە. سەرچاوەکان…
Total
0
Share