فێراری لە دیزاینی ئوتۆمبێلی 2022دا سەرکێشییەکی گەورە دەکات

کۆمپانیای فێراریی ئیتاڵی بۆ کێبڕکێکانی ساڵی 2022 ئوتۆمبێلێکی نوێ لە بواری فۆرمولا 1 دیزاین دەکات، لە پێشوودا هەرگیز بەو شێوەیە دیزاین نەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئەندازیارانی سەنتەری فۆرمولا 1ی تیمی فێراری “مارانێلۆ” گەشبینن بۆ وەرزی نوێ، بڕیاریانداوە دیزاینی ئوتۆمبێلەکەیان لە ساڵی 2022دا بەشێوەیەک بگۆڕن، کە هەرگیز لە پێشوودا نەیانکردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، گۆڕانکارییەکان گەورە و کاریگەر دەبن، ئەندازیاران چیتر بیر لە مەترسییەکان ناکەنەوە، ئوتۆمبێلێکی سەرکێش دیزاین دەکەن بەپێی یاساکا نوێیەکانیش گۆڕانکاری تێدادەکرێت، دەیانەوێت لە ساڵی 2022دا بەهێزەوە بگەڕێنەوە بۆ ململانێکردنی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک مێرسیدس و ڕێدبوڵ.

تیمی فێراری تەنها بە گۆڕانکارییەکانەوە نەوەستاوە، بەڵکو تیمی ئیرۆدینامیکی کۆمپانیاکە بەهێزترکراوە، چەندین ئەندازیاری تیمەکانی مێرسیدس و ڕێدبوڵیان دابینکردووە تاوەکو ئەزموون لە تیمەکانی دیکەش وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌ ساسولۆی دۆڕاند و لوتکه‌ی بۆ میلان چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ساسولۆ تۆمارکرد.…
Total
0
Share