ڤاڵڤێردی لە یەک ئەگەردا سزا دەدرێت

بەهۆی بەشەڕهاتنی لەگەڵ ئەلێکس باینا-ی یاریزانی ڤیاریاڵ، فیدریکۆ ڤالڤێردیی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەڕەشەی سزادانی لەسەرە.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، لە دوای یاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤیاڕیاڵ، فیدریکۆ ڤاڵڤێردی لە تەنیشت پاسی ڤیاریاڵ چاوەڕێی پینا-ی کردووە و مشتەکۆڵەیەکی ئاراستەی ڕووخساری کردووە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی نووسیویەتی، ڕەنگە ڕووداوەکە بەبێ سزا تێپەڕێت، چونکە ناوبژیوانی یارییەکە هیچی لە ڕاپۆرتەکەیدا نەنووسیوە، بەو هۆیەشەوە لیژنەی ڕکابەرییەکان بەدواداچوون بۆ هیچ شتێکی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکەی “فیدی” ناکات.

بەڵام لە ئەگەری ئەوەی ڤیاریاڵ، یان ئەلێکس باینا سکاڵایەکی فەرمی لەسەر ڤالڤێردی تۆمار بکەن، فیدراسیۆنی ئیسپانیا بەدواداچوون دەکات.

سەرچاوەکان گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی، لە حاڵەتی تۆمارکردنی سکاڵادا، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ڤاڵڤێردی دەگیرێتەبەر و سزای وەرزشی زۆر توندی بەسەردا دەسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

زانکۆیەکی کەنەدا پرۆگرامی کریستیانۆ دەخوێنێت

بابەتی دواتر

مەزڵوم كۆبانێ: ئێمە هەروا خەڵكی سلێمانیمان ناسیووە، كە پارێزەری یەكێتی نیشتمانی گەلی كوردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share