شەڕ لە نێوان هاوڵاتییانی گوندێكی سنووری هەولێر و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا

ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی گوندی شێراوە لەسنووری پارێزگای هەولێر داوای دامەزراندن لە كۆمپانیایەكی بواری نەوت دەكەن و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییاندا ڕوویدا، بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە هاوڵاتییانی گوندی شێراوە لە دەشتی هەولێر داوای دامەزراندنیان لە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كرد و بەهۆیەوە ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتییانی گوندەكە ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕووبەڕووبوونەوەكاندا كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

فاروق میرزا بەر لە كوشتنی زمانی بڕدراوە و كچە تەمەن شەش ساڵانەكەشی دەستدرێژی كراوەتە سەری

بابەتی دواتر

دامەزراندن بۆ توێژێك دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share