چاڤی داوای زیاتری لە ئیدارەی بەرشلۆنە کردووە

یانەی بەرشلۆنە یەکەمین یاریی وەرزی نوێی ئەنجامدا و سەرچاوەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، چاڤی هێرناندێز داوای زیاتری لە ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.

ڕۆژنامەی مارکا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، چاڤی بەر لە یاریی دەستپێکی وەرز و دواتریش داوای یاریزانی زیاتری کردووە، بە گرنگی زانیوە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی مارکۆس ئەلۆنسۆی بەرگریکاری یانەی چێڵسی خێراتر بکەن، کە ئەوەش کاریگەری لەسەر چارەسەرکردنی کێشە بەرگرییەکانی باڵی ڕاست دەبێت.

ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە خواستی نیشانداوە لەسەر یەکلاییکردنەوەی پێگەی یاریزانە نوێیەکان بە تایبەت جول کوندی، کە نەتوانراوە لە لیستی یاریزاناندا ناونووس بکرێت، هەروەها داواشی کردووە داهاتووی یاریزانانی وەک ئومتیتی و برەیزوایت و دی یۆنگ بە زووترین کات یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: شووتیی کۆن تاڵ و ژەهراوی بووە

بابەتی دواتر

وردەكاری كێشەكەی مباپی لە یارییەكەی مۆنتیپیلێ چیبوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share