ڕۆژنامەنووسێکی دیاری بواری وەرزشیی ڕایگەیاند، لەسەر هەڵسوکەوتێکی نەشیاو؛ ئەگەری هەیە یاریزانێکی دیاریی یانە بارسێلۆنا ڕووبەڕووی سزای قورس ببێتەوە.
فابریزیۆو ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی دیاری بواری وەرزشیی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆ ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوەی ڕافینیای ئەستێرەی تانگۆ و یانەی بارسێلۆنا لە پاش یارییەکەی یانەکەی و ئەتلەنتیکۆ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامیدا، پێدەچێت ڕووبەڕووی سزای توندی بکاتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش بێت، سزای ئەو یاریزانە سڕکردنە بۆ سێ یاریی و هەر سێ یارییەکەش لە دەستپێکی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایی وەرزی داهاتوو دەبێت.