دیۆکۆڤیچ دانی بەهەڵەکانیدا نا

ئەستێرەی یەکەمی بواری تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ دانی پێدادەنێت، کە لە ڕێکكارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لایداوە و دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسەکە بووە هەڵەی لە خشتەی کارەکانیدا کردووە.

ئەستێرەکەی سڕبیا و جیهان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نووسیویەتی، “دوای دوو ڕۆژ لە تووشبوونم بە کۆرۆنا لە 16ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیم ئەنجامدا، ئەوەش هەڵەبووە لە خوێندنەوە لەلایەن لێپرسراوی کارەکانمەوە، دەبوو جارێکی دیکە پێداچوونەوە بۆ کات و وادەی چاوپێکەوتنەکان بکەمەوە”.

یاریزانەکە، هەڵەکانی بە هەڵەی لێپرسراوی کارەکانی ناودەبات و دەڵێت، “لێپرسراوی کارەکانی بە ڕاستی داوایلێبوردن دەکات بەهۆی هەڵەکردن لە چێوەی یاساکان بۆ چوونەناو وڵاتی ئوسترالیا، ئەوە هەڵەی مرۆیی بوو و هەرگیز بە ئەنقەست نەبوو، تیمی پارێزەرانم لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی تەواویان بە حکومەتی ئوسترالیا داوە”.

دیۆکۆڤیچ بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینەوە، ماوەی پێنج ڕۆژ لە ئوسترالیا لەلایەن پاسەوانی سنوورەکان لە فڕۆکەخانەی میلبۆرن دەستبەسەرکرا، دوای تێوەگلانی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئوسترالیا و پارێزەرانی یاریزانەکە لە بابەتەکە، دواتر بڕیاردرا ڕێپێدانی تایبەت بۆ یاریزانەکە بکرێت لەپێناو بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا.

بابەتی پێشتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو بەشداریی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە و یوڤانتۆس تاوتوێی ئاڵوگۆڕێکی گەورە دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو ساڵ بۆ ئەنچیلۆتی

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی خستۆتە بەردەم ئەنچیلۆتی بۆ ئەوەى دوو ساڵی تر لە یانە مەلەکییەکە بمێنێتەوە.…
Total
0
Share