بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، ئەو پێشمەرگە خانەنشینەی كە تەمەنی 80 ساڵ بوو شەوانە لە مزگەوتێكی هەڵەبجە دەخەوت گیانیلەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو پێشمەرگە خانەنشینەی كە شەوانە لە مزگەوتی (دار ئیحسان)دەمایەوە ئەمڕۆ شەممە لە مزگەوتی پاشا لەناو بازاڕی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەرمەكەی لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنی هەڵەبجە گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادی شارەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوە و تەرمەكەی ڕادەستی خزم و كەسوكارەكەی كرایەوە.