کەشناسی: لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق کەشوهەوای ئەمڕۆ و چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لەمڕۆوە لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ناوچەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرزتردەبنەوە.

سبەینێ یەکشەممە و ڕۆژی دووشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.

ڕۆژی سێشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، لە ڕۆژی چوارشەممەدا ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.

بابەتی پێشتر

پارتی داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

بابەتی دواتر

دەست بەسەر 120 كیلۆگرام گازۆی خراپبوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share