لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی: 82% ی درۆنەکانی ئێران دروستکراوی ئەمریکان

فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، 82%  ی پێکهاتەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانە ئێرانییەکان دروستکراوی کۆمپانیا ئەمریکییەکانە.

بنکەی توێژینەوەی بەریتانی Conflict Armament Research لە لێکۆڵینەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “لێکۆڵینەوە لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانیانە کراوە کە لە خاکی ئۆکرانیا کەوتوونەتە خوارەوە، کە لە کۆی 52 پێکهاتە کە لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە، 40 یان دروستکراوی 13 کۆمپانیای ئەمریکیی جیاوازە و ئەوانی دیکەش بە هاوکاری کۆمپانیا کەنەدی و سویسری و ژاپۆنی و تایوانی و چینیەکان دروستکراون”.

هەر لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، “ئێران ناوی کۆمپانیای ساختە بەکاردەهێنێت، بۆ کڕین و دەستکەوتنی ئەو پارچانە و ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووانەی کە لەبواری سەربازیدا بەکاریاندەهێنێت”.

ئاشکراشیکردووە، “ئێران هەوڵی شاردنەوەی لۆگۆی ئەو کۆمپانیایانە دەدات کە لە دروستکردنی بێفڕۆکەوانەکانیدا بەکاریاندەهێنێت”.

باسی لەوەشکردووە، “ئەگەر حکومەتی ئەمریکا بیەوێت کۆنتڕۆڵی بەدەستگەیشتنی ئەو بەرهەمانە بکات بە ئێران پێویستی بە دابینکردنی فەرمانبەری زیاترە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاری ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرهەمەکانیان بە ئێران دەفرۆشن و لە ناسنامەی کۆمپانیا کڕیارەکان بکۆڵنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
Total
0
Share