بەریتانیا وشكەساڵی لە چەند ناوچەیەكدا ڕاگەیاند

حكومەتی بەریتانیا بە فەرمیی وشكەساڵی لە چەند ناوچەیەكی وڵاتدا ڕاگەیاند.

ستیف دوبڵ وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی بەریتانیا ڕایگەیاند، “بۆ هەموو ئەگەرێك خۆمان ئامادەكردووە و چاودێريی دۆخەكە دەكەین، بەڵام كاریگەریی وشكەساڵییەكە زیان بە بەرهەمی جوتیاران و ژینگەی وڵات دەگەیەنێـت”.
ئاماژە بەوەشكراوە، وشكەساڵییەكە ڕووی لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی وڵات كردووە.

ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بەرزبووەنەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری…
Total
0
Share