راوێژکارێکی سودانی ئاشکرایدەکات، تەنانەت بەبێ پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی، عێراق دەتوانێت بەبێ کێشە ساڵی 2026 تێپەڕێنێت.
مەزهەر محەمەد، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری، رایگەیاند، پێویستە حکومەت یاسایەکی رێکخراو و بەهێزی بودجەی هەبێت، بەڵام پێویستە ئەو یاسایە لە هەمان کاتدا ببێتە قەڵغانێک بۆ خەڵکی هەژار، ئەمەش بەوە دەکرێت کە لە رێگەی گومرگ و باجەوە سەرچاوەکانی داهات هەمەچەشن بکرێن.
دەشڵێت، دەتوانین بەبێ پەسەندکردن و تێپەڕاندنی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2026، ساڵەکە لە رووی داراییەوە بەبێ گرفت تێپەڕێنین، دەتوانین سوود لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 وەربگرین.