وەزیری بەرگریی عێراق داوایەك ئاراستەی سوپا دەكات

وەزیری بەرگریی عێراق داوا لە فەرماندە سەربازییەكان دەكات خۆیان لە ناكۆكییە سیاسییەكان بەدووربگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان و جێگرانی سەرۆك ئەركان و بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیدا كۆبووەوە و داوایكرد خۆیان لە ناكۆكییە سیاسییەكان بەدووربگرن، وتیشی، “عێراق بە دۆخێكی چەقبەستووی مەترسیداردا تێدەپەڕێت”.

وەزیری بەرگریی عێراق ڕاشیگەیاند، “ئەركی هێزەكانی سوپای عێراق بەرگریكردنە لە گەل و‌ نیشتمان و پێویستە سوپا‌ لە سنووری دیاریكراوی خۆیدا خزمەتبكات و ڕووبەڕووی تیرۆریستانی داعش ببنەوە”.

بابەتی پێشتر

لوقمان وەردی: پێشنیازە نوێیەكەی كراوە بۆ شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن گونجاو نییە

بابەتی دواتر

سێ كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share