تەندروستیی عێراق: بەم نزیکانە گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا لە عێراق بڵاودەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا نەم نزیکانە لە عێراق بڵاوببێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە مەترسی تووشبوونیان لەسەر نییە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا لە بڵاوبوونەوەیەکی خێرادایە و پێشبینی دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە عێراق کە نیشانەکانی لە ئەنفلۆنزای وەرزی دەچێت وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە هەستکردن بە شەکەتی، دەردراوی قورگ و لووت، لەرز و تا و لەدەستدانی هەستی بۆن و تامکردن.

وتیشی، تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لەو گۆڕاوە نوێیە لە عێراق تۆمارنەکراوە، هەر کات تۆمارکرا بڵاویدەکەینەوە و ئامادەکاریی خۆمان رادەگەیەنین.

ئاشکراشیکرد، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا کاریگەرییان هەیە و ئەو کەسانەی بەکاریانهێناوە پێویست ناکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری عێراق: لە چەند كاتژمێرێكدا 8 ملیۆن كەس داواكارییان بۆ دامەزراندن پێشكەشكردووە

بابەتی دواتر

ژمارەی بۆردومانەکانی سنووری چەمچەماڵ زیادیانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share