لوقمان وەردی: پێشنیازە نوێیەكەی كراوە بۆ شێوازی بەرێوەچوونی هەڵبژاردن گونجاو نییە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جەخت لە فرەبازنەیی دەكەینەوە و ئاشكرایدەكات، “ئەو پێشنیازەی كراوە گوایە نیوەی بكرێتە یەك بازنە و نیوەكەی دیكە بكرێتە فرەبازنەیی بۆ هەرێمی كوردستان گونجاو نییە”.

پێشنیازكراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نیوەی بكرێتە یەك بازنە و نیوەكەی دیكە بكرێتە فرەبازنەیی، یاسای هەڵبژاردنەكان بەو میكانیزمە هەمواربكرێتەوە.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو پێشنیازەی باسی لێوەكراوە نامۆیە و تائێستا نەخراوەتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، بەڵام ئێمە پێشتر كە پڕۆژەیاسامان پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە داوامانكردووە هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنە و كورسيی پێكهاتەكان بەسەر سەرجەم بازنەكاندا دابەشبكرێن.

ئاشكرایكرد، “هەموو پێشنیازێك لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە دەكرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت، بەڵام دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بەسەر یەك بازنەیی و فرەبازنەیی گونجاو نییە و ئەو پێشنیازە بۆ هەرێمی كوردستان نامۆیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: سودانی وتی پابەندییەكانمان جێبەجێكردووە و حكومەتی هەرێم داهات رادەست ناكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین بكرایە مانگانە مووچە دەخرایە سەر هەژماری بانكیی مووچەخۆران و ئەم كێشانەی…
زیاتر ببینە

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی: ئەو مامۆستایەی وشەی نەشیاوی بەرامبەر کچە پەیامنێرێک بەکارهێنا سزادەدرێت

راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ پێكهیناوه‌ کە وشەی نەشیاوی بە کچە پەیامنێرێک…
Total
0
Share