ئیكوادۆر بەشداری مۆندیال دەكات

یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا ئیكوادۆر بە بێ كێشە بەشداری مۆندیالی 2022 بكات و هیچ هەڵبژاردەیەك نەخاتە جێگەكەی.

پێشتر یەكێتیی تۆپی پێی چیللی سكاڵای لەسەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئیكوادۆر تۆماركردبوو، ئاشكرایكردبوو كە خەڵكی وڵاتی كۆڵۆمبیایە.

پاش لێكۆڵینەوە لە بوارەكە، دواجار یەكێتیی تۆپی پێی جیهان بۆی دەركەوت سكاڵاكە لەجێی خۆی نییەو ئیكوادۆر هیچ ساختەیەكی نەكردووە.

بەوەش هەڵبژاردەی ئیكوادۆر بۆ جاری چوارەم لە مێژوویدا بەشداری مۆندیال دەكات.

ئیكوادۆر لە كۆمەڵەی یەكەمدایە و بەرامبەر هەڵبژاردەكانی قەتەر و سەنیگال و هۆڵەندا یاریی دەكات.

بابەتی پێشتر

مانێ بەهەموو شتێك ڕازییە، تەنها دەیەوێت بڕوات

بابەتی دواتر

سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share