عەلی حەمەساڵح: دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

عەلی حەمەساڵح

پەرلەمانتارێك هۆشداری لە كێشەی دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە سلێمانی دەدات و دەڵێت، دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەکانی ڕابردوودا سندوقی شێرپەنجە لە هەولێر تەندەری بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی کردووە و کڕیویەتی.

وتیشی، “نزیکەی پێنج ملیار دینار لە سندوقی شێرپەنجە بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی نەخۆشخانەی هیوا خەرجکراوە، کۆی چەکی بانکی لە سندوقی شێرپەنجە نێردراوە بۆ بانکی فیدڕاڵ لە هەولێر، ئێستا دەڵێن، هەڵەیە و بانکی فیدڕاڵ نابێ بۆ سلێمانی خەرجبکات! دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بانکی باخان لە سلێمانی!! ئەنجام، ئێستا دەڵێن پارە نیە لە بانکی سلێمانی!”.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە بەوهۆیەوە یان دەبێت پێداویستی بۆ هیوا نەکڕدرێت! یان دەبێ لە مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی ببڕدڕێت. گازندەی ئەوەش دەكات، سەدان نەخۆشی هەولێر، دهۆک و شارەکانی عێراق دەچنە هیوا، بەڵام دەبێ هەر لە داهاتی خەڵکی سلێمانی دەرمان بکڕن.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی دەرمان بە نەخۆشخانەی هیوا یان وتوە، چی دیکە ناتوانین دەرمان دابین بکەین، ئەگەر ئەم دوو ئیدارەیە بۆ نەخۆشێکی شێرپەنجەش بێت کە چاوەڕێی مەرگە، ئیدی کارمان بە وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم چیە!

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی سنووری سلێمانی لە مووچەوە هەتا پڕۆژە و دەرمان زۆر خراپە و “دوو ئیدارەیی گەیشتوتە ئاستێکی مەترسیدار”.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی سەرۆكایەتیی هەرێم و لایەنە سیاسییەكاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمان دۆخی خستەڕوو

عەبدولستار مەجید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵێكی نزیك لە پارتی وتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە “ئابڵوقەی ئابوری لەسەر سلێمانی دانراوە و پرسیاری ئەوەی كردووە كە ئاخۆ بۆچی حزب پارەی دەرماڵەی خوێندكاران بدات، بۆچی پارەی دەرمانی نەخۆشخانەكان بدات، ئەی حكومەت چییە؟”.

هەر لە زاری سەرۆكی یەكێتی ئەوەی وت، “ئەگەر وابڕوات ئێمە بیرمان لەوە كردووەتەوە لە حكومەت بكشێینەوە”.

بابەتی پێشتر

بلۆمبێرگ: ڕوسیا لە جەنگی وزەدا بەسەر ڕۆژئاوادا سەركەوت

بابەتی دواتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا بۆ ئێستا:<br>ئامادەین كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران بگۆڕین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share