بلۆمبێرگ: ڕوسیا لە جەنگی وزەدا بەسەر ڕۆژئاوادا سەركەوت

قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕوسیا و نرخی لە بازاڕەكاندا نیشانیدەدات كە مۆسكۆ سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بازاڕی نەوتی جیهانی، وەك ئەوەی لە ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاماژەی پێداوە.

خافیێر پلاس ڕۆژنامەنووس لەو وتارەی لە ئاژانسەكەدا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، ئەو سەركەوتنە ڕوونە و دەكرێت ببینرێت “ئەو پێنوێنییە هەرچییەك بێت كە بەكاردەهێنرێت”.

نووسەری وتارەكە دەڵێت، بەڵگەی یەكەمی سەركەوتنی ڕوسیا لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا، دۆخی پەیوەست بە بەرهەمهێنانی نەوتە لە ڕوسیا لە مانگی ڕابردوودا، ژمارەكە گەڕایەوە بۆ نزیكەی ئاستی سەرەتای ساڵ، بە ناوەندی 10.8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، كە بەشێك كەمترە لە 11 ملیۆن بەرمیلی كانونی دووەمی ڕابردوو و وتی، “تەمموز مانگی سێیەم بوو لەسەریەك لە بوژانەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕوسیادا”.

بەڵگەی دووەم، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا. لە سەرەتادا ڕوسیا ناچاربوو نەوت بە داشكاندنی گەورەوە بفرۆشێت، بەڵام لە هەفتەكانی دواییدا مۆسكۆ توانای بەرزكردنەوەی نرخەكانی بەدەستهێنایەوە لەڕێی سوودوەرگرتن لە خستنەڕووی سنووردار لە بازاڕدا. نووسەری وتارەكە دەڵێت، “لانیكەم، وا دەردەكەوێت كە سزاكان لە بواری وزەدا لەئێستادا كارناكەن”.

وتارەكە جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی، پێوەری سەركەوتنی كۆتایی ڕوسیا، پێوەری سیاسییە كە هیچ پەیوەندییەكی بە سروشتی بازاڕەوە نییە.

ئاماژەشدەدات، “لە بەهاردا سیاسییە ڕۆژئاواییەكان لە پێشبینییەكانیاندا زۆر گەشبین بوون بەوەی ڕێكخراوی ئۆپیك، بە سەرۆكایەتیی سعودیە و ئیمارات، واز لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ ڕوسیا دەهێنێت، بەڵام پێچەوانەكەی ڕوویدا. بە ماوەیەكی كەم پاش سەردانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕیاز، ئەلكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا بەرەو ئەوێ فڕی، پاش چەند ڕۆژێكی كەم ئۆپیك + تەنها زیادكردنێكی كەمی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا ڕاگەیاند”.

خافیێر پلاس دەڵێت، “كاتێك سزاكانی ئەوروپا لەسەر هەناردەی نەوتی ڕوسیادا لە تشرینی دووەمدا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، حكومەتەكانی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی بژاردەیەكی دژوار دەبنەوە، بەهۆی ئەوەی قەیرانی وزە دەست بەكاریگەری دەكات لەسەر بەكاربەران و كۆمپانیا پیشەسازییەكان”.

ئەو نووسەرە پێیوایە، كەشی سارد لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی خواست لەسەر كارەبا و هەڵاوسان لە كاتێكی دیكەی ئەمساڵدا، ڕەنگە پاڵپشتیی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا تێکبدات.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

ئۆبامیانگ یان دیپای، یەكێكیان دەبێت بڕۆن

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: دوو ئیدارەیی گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share