كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی دوای ناسناوی سوپەری ئەوروپا

ئەنچیلۆتی ئاشكرایكرد ڕووبەڕووی یارییەكی قورس بونەتەوەو توشی ئاستەنگی زۆریش بوون.

دانی بەوەشدا نا كە لە باشترین حاڵی خۆیاندا نەبون سەرباری ئەوەش دووگۆڵیان تۆماركردووە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ ئەم وەرزە گۆڕانكاری زیاتر لە نێوان یاریزانەكان دەكەین و پشوو پێدانی زیاتریش دروست دەكەین.

/ ئەم كۆمەڵە یاریزانەی سەرپەرشتی دەكەم باشترینن لەوەتەی من ڕاهێنەرم.

/ سەرەتا یارییەكە قورس بوو، ئاستێكی بەرزمان پێشكەش نەكرد بەڵام توانیمان بە باشی مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین و بردنەوە بەدەست بهێنین.

/ لەچاو پێشوودا كە لە بایرن ڕاهێنەری بووم، ئالابا ئێستا باشتر بووە و پێشكەوتووە.

/ یارییەكە لەسەرتاوە قورس بوو لەسەرمان، توشی ئاستەنگی بوین لە دۆزینەوەی پانتایدا ، دواتر كۆنتڕۆڵی یاریگامان گرتە دەست، لە باشترین حاڵەتی خۆمان نەبوین بەڵام زانیمان چۆن مامەڵە لەگەڵ یارییەكە بكەین تا بردنەوە بەدەست بهێنین.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم پێشبینی خۆڵبارین و جێگیریی پلەكانی گەرما دەكات

بابەتی دواتر

ئایا ڕیاڵ مەدرید یاریزانی تر دەكڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی…
Total
0
Share