ڕیکياردۆ: ڤێرشتاپن یەکێکە لە باشترینەکان

شۆفێری پێشووی تیمی ڕێدبوڵ، دانیال ڕیکیاردۆ بە شان و باڵی ماکس ڤێرشتاپنی هۆڵەندیدا هەڵدەدات و دەڵێت: یەکێکە لە باشترینەکان.

ڕیکیاردۆی ئوسترالی لەئێستادا شۆفێری تیمی ماکلارینە و یەکێکە لە باشترینەکانی جیهانی فۆرمولا 1، لەبارەی ماکس ڤێرشتاپن، شۆفێری هۆڵەندیی تیمی ڕێدبوڵەوە بە (ڕەیسینگ نیوز 365″ی ڕاگەیاندووە، “ئەو شێوازەم بەدڵە کە کاری پێدەکات، من و ماکس ڤێرشتاپن جیاوازین، بەڵام پێموایە لە گوفتار و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆیە، لەنێوان من و ئەودا هیچ شتێکی خراپ ڕووینەداوە و پەیوەندیی نێوانمان جددی-یە، بێگومان ڕێزی زۆری لێدەگرم”.

هەروەها دەڵێت، “کاتێك پەیوەندی بە تیمی ڕێدبوڵەوە کرد، لە یەکەم ڕاهێناندا زۆر خێرابوو، بۆمدەرکەوت خاوەنی بەهرە و توانایەکی ناوازەیە، ئێستا کە بەرەوپێشچووە و ئەزموونی وەرگرتووە، پێموایە یەکێکە لە باشترین شۆفێرەکانی جیهان”.

ماکس ڤێرشتاپن لەم وەرزەدا پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی شۆفێرانی ڕێدبوڵی گرتووە، تیمی ڕێدبوڵی گەڕاندووەتەوە پێگەی دووەم لە ڕیزبەندیی تیمەکان، لە دوو پێشبڕکێی داهاتوو لە وڵاتانی قەتەر و ئیمارات دەتوانێت ناسناوی ئەم وەرزە یەکلاییبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

یونایتد بە پۆچتینۆ ڕازییە و زێدان هاوکێشەکەی تێکداوە

بابەتی دواتر

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بكرێته‌وه‌ و ناوه‌ستین تا به ‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share