سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری دەڵێت، پێویسته بیر له چاككردنی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك بكرێته‌وه و سەبارەت بە هەڵبژاردنیش دوپاتیدەكاتەوە، لەسەر یاسای هه‌ڵبژاردن پێویسته به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی بێنه پێش.
ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق بەڕێوەچوو.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دۆخی سیاسی و ئابوریی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەروەها یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و چۆنیەتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە جەختی لەسەر ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن لەكاتی خۆیدا و دوور له ساخته‌كاری كردەوە و ڕایگەیاند، “له ڕابردوودا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌میی ڕێژه‌ی به‌شدارییكردنی خه‌ڵك و بێمته‌مانه‌ییان به هه‌ڵبژاردن، پێویست ده‌كات ئه‌و متمانه‌یه بگێڕدرێته‌وه بۆ هاوڵاتییان، له‌لایه‌كی دیكه‌ش پێویسته بیر له چاككردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵك بكرێته‌وه و جیاوازیی زۆری نێوان هاوڵاتی و به‌رپرسان نه‌هێڵدرێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، سه‌باره‌ت به پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن عەلی باپیر وتی، “له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێویسته یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مواربكرێته‌وه كه خه‌ڵك دڵنیابێ ده‌نگی نافه‌وتێ و په‌رله‌مان و حكومه‌تێك دروست ده‌بێ كه خزمه‌تی هاوڵاتییان بكات”.
دەربارەی هەمواركردنەوەی یاساكە سەرۆكی كۆمەڵ ئاماژەی بەوەداوە كە “پێویسته به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان به پله یه‌ك و، دواتر به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێنه پێش”.
لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامبێت له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن. بڕیاریشدرا له سه‌ره‌تای مانگی ئەیلولی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسانە ئەنجامبدرێتەوە.