پیکێ خیانەتی کردووە لەگەڵ یاریزانێکی بەرشلۆنە ناکەوێتە ماڵەوە

جێرارد پیکێ، بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە پەیوەندی لەگەڵ شاکیرای هاوسەری تێکچووە و شاکیرا داوای جیابوونەوە دەکات.

ماڵپەڕی ” elperiodico”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانیبێژی ناوداری کۆڵۆمبیا و جیهان، شاکیرا دەریخستووە کە پیکێی هاوسەری خیانەتی لێدەکات، هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانەکەی بەرشلۆنەی ناچار کردووە لە خانوویەکی دیکە ژیان بەسەربەرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پیکێ بەتەنها لە ماڵێکی جیاواز دەژی، هەموو شەوێک لەگەڵ ڕیکی پوج دەچێتە شەوانەکانی بەرشلۆنە و لەگەڵ چەندین کیژۆڵەی نەناسراودا بینراوە، تەنانەت شەوی وا هەیە ناگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی.

لە لایەکی دیکەوە شاکیرا و میلان و ساشا (دوو کوڕەکەی)، بۆ بەسەربردنی پشووی هاوینە سەردانی دوورگەی ئیبێزایان کردووە و پیکێ لەگەڵیاندا نەبووە، ئەوەش زیاتر گومان لە جیابوونەوەیان دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

توركیا وێنەی بەرپرسێكی پەكەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت: "لە چەمچەماڵ كوژراوە"

بابەتی دواتر

مانچستەری تین هاگ کۆتایی بە هەژموونی سیتی گواردیۆلا دەهێنێت ؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share