ئەنچیلۆتی: شێت نیم، ئەمساڵ لە پار بەهێزترین

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتی دەکاتەوە، پێکهاتەکەی لە وەرزی نوێدا بەهێزتر لە وەرزی ڕابردوو دەردەکەوێت.

دوای دۆڕاندنی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشلۆنە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام، ئەنچیلۆتی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “یارییەکی باشمان کرد، لەنێو یاریگا چڕییەکی باشمان دروست کرد، هەوڵمدا یاریزانە لاوەکان بەکاربخەم بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشی ڕووبەڕووبوونەوەکان خۆیان ڕابهێنن، یارییەکی هاوسەنگ بوو، بەپێی توانا جەستەییەکان هەوڵمدا چانسی یاریکردن بە هەمووان بدەم، بەگشتی یارییەکەم بەدڵ بوو بەرامبەر بە ڕکابەرێکی بەهێز.”

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێگەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێر، ڕاهێنەرەکە دەڵێت، “حەزم کرد لە باڵەکاندا یاری بکات، من شێت نیم و دەزانم ئەوە پێگەی خۆی نییە، بەڵام ئەو کەسێکی زیرەکە و دەتوانێت لەگەڵ داڤید ئالابا پێگەکەی ئاڵوگۆڕ بکات.”

لە کۆتاییشدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێکهاتەکەی پڕاوپڕە لە یاریزانی کوالێتی بەرز و وەرزی داهاتوو لە وەرزەکانی ڕابردوو بەهێزتر دەردەکەون.

بابەتی پێشتر

پاریس، میلانی لە هاوکێشەی سانچێز کردووەتە دەرەوە

بابەتی دواتر

ئێران: ئیسرائیل دەیویست "پێگەیەكی هەستیار" بتەقێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، نیکۆلاس تالیافیکۆ لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواکراوە. ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە…
Total
0
Share