فەرمانگەی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەكاتەوە كە تائێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، جەختیشدەكاتەوە دوایین وادە 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵە، لەدوای ئەو وادەیەشەوە بەرامبەر ئاوی بەكارهاتوو هەموو مانگێك 80 هەزار دیناریان لەسەر ئەژماردەكرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بڕیاردراوە دوایین وادە بۆ بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان 20ی كانونی یەكەمی ئەمساڵە، دوای ئەو وادەیە ئەو كەسانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە بەپێی ڕووبەر پارە وەردەگیرێت كە هەر مانگێك 80 هەزار دیناريان لەسەر ئەژماردەكرێت.

ئاشكرایكرد، “ئەگەر هاوڵاتییەك پێوەری ئاوی بەستبێت بەپێی بڕی بەكارهاتوو مانگانە پارەی بۆ دێتەوە بەو مەرجە كە لە فەرمانگەكانی ئاوی ناوچەكەیان پێوەرەكە لە سیستمدا تۆماركرابێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەڵامی داواكاریی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە

بابەتی دواتر

گرانیی غاز هۆڵەندییەكان ناچاردەكات دار بۆ وەرزی سەرما كۆبكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
Total
0
Share