كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری باران هەیە

ئاسمانی زۆرێك لە شارەكان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، پلەكانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمەبارانیش لە هەندێك ناوچە هەیە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 10ی نیسان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆرێك لە شارەكان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و لە كاتەكانی شەودا ئەگەری نمەباران هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی-یش ئاشكرایكردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە كاتەكانی زوودا.

كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما تاکو سەرووی پێنج پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
Total
0
Share