توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لە ڕۆژنامەی Nature Neuroscience بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکردووە، ژنانی دووگیان توشی کەمبوونەوەی ماددەی خۆڵەمێشی دەبن لە ناوچە تایبەتەکانی مێشکدا کە بەرپرسن لە ناسینەوەی کەسانی چواردەور و دروستکردنی وابەستەیی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.

توێژەران بە کەڵکوەرگرتن لە سکانی MRI (ئەشیعە)، پشکنینیان بۆ مێشکی ژنانی دووگیان کرد پێش منداڵبوون و دوای منداڵبوون، بۆیان دەرکەوت کە کەمبوونەوەی ماددەی خۆڵەمێشی لە ناوچە تایبەتەکانی مێشکدا، کارایی مێشکی دایک باشتردەکات لە تێگەیشتن لە ئاماژە نازارەکییەکانی منداڵەکەی، ئەمەش هەستی وابەستەیی دایک بە کۆرپەکەیەوە و توانای تێگەیشتن لە پێداویستی و هەستەکانیان باشتردەکات.

ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەم بچوکبوونەوەیەی قەبارەی مێشک، بەمانای کەمبوونەوەی ژمارەی خانەکان نایەت، بەڵکو خانەکانی ناو مێشک قەبارەیان کەمدەبێتەوە؛ بە واتایەکی تر، چڕیی دەمارەکان وەک خۆی دەمێنێتەوە، هەر بۆیە پاش لەدایکبوونی منداڵەکە، مێشکی دایک بە شەش مانگ، دەگەڕێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاڤە حیکمەت: بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنین

لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری گشتیی یەکێتیی ژنانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا، پڕۆژەی ‘کەشتیی هیوا’ ڕادەگەیەنن. ئەم پڕۆژەیە…
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
Total
0
Share